بەبەڵگەوە: بۆچی گۆڕان و نەوشێروان مستەفا بەرگری لەنامەكەی هێرۆخان دەكەن بۆ عەبادی

خواكوڕك
كادیر و لایانگرانی  گۆڕان بەرگری لە نامەكەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكەن بۆ عەبادی ئەوە لەكاتێكدایە، كە نامەكە هیچ مۆركێكی فەرمی نیە، شارەزایەكی یاسایش دەلێت وەك ئەوە وایە نامەكە لە شەقامەكانی سلێمانی لەلایان هاولاتیەكەوە ناردرابێت بۆ عەبادی و وەك نامەی هاوڵاتیەك مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت نەك بەرپرس و كەسێكی هەڵبژێردرا و شەرعی.
 
بەپێی بەڵگەنامەكەی كە خواكوڕك بڵاوی كردەوە هۆكاری بەرگری كردنی گۆڕان و ئەو باڵە قورخكارەی ناو یەكێتی كە لەلایان باڵی ناوەندی بریار ناوی لێنراوە، 45 هەزار بەرمیل لە رۆژێك دا لە نەوتی كەركووك بۆ پاڵاوگەیەكی وەهمی بەناوی پاڵاوگەی كات (دۆكان) كە هی گۆڕان و نەوشێروان مستەفایە هەناردە كراوە، 45 هەزاری تر بۆ ئەو باڵەی یەكێتی بووە.
 
هەر بەگوێرەی بەڵگە نامەكەی خواكوڕك 90 هەزار بەرمیل لە نەوتی كەركووك، بەپی رێكەوتن نامەیەك لەگەڵ مالیكی بۆ گۆڕان ونەوشێروان مستەفا و بەناوی یەكێتی و باڵی هێرۆ سەرف كراوە.
 
ئەو بەڵگەنامەی كە دەستی خواكوڕك كەوتووە، بەم شێوەیە نەوتی كەركووك كە دابەش كراوە.
 
یەكەم 45 بۆ 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ویستگەی كارەبای قودس رۆشتووە لەكاتێكدا وێسگەی كارەبای قودس بەو نەوتە كار ناكات، ئەمەش بۆ هێرۆخان رۆیشتووە وەك بەشی لە نەوتی كەركووك؟
 
دووەم 40 بۆ 45 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بۆ پاڵاوگەیەك بەناوی پاڵاوگەی كات( دۆكان) كە ئەو پاڵاوگەیە وەهمیە بۆ نەوشێروان مستەفا رۆیشتووە،
 
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە 60 بۆ 65 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، بەناوی بۆری نەوتی سلێمانی ئێران بردراوە، بەڵام هیچ بۆریەك بوونی نیە، ئەو نەوتە بۆ هێرۆ خان بەتەنیا ر رۆیشتووە،
 
پێشتر خواكوڕك رێژەی هەناردە و فرۆشتنی نەوتی كەركووكی بە رێژەی ملیارێك و 1 سەد هەزار ملیۆن دۆلار داهاتی ئەو پێنج مانگە بووە كە نەوتی كەركووك لەلایان نەوشێروان و هێرۆ بردراوە، چۆتە گیرڤانی هەردوو لایان و یەك دینار نەگەرێنراوەتەوە بۆ كەركووك.
574813792016_111
نامەكەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
123421432424234
بەڵگەی بردنی نەوتی كوركووك و دابەش كردنی بەسەر پرۆژەی وەهمی
Back to top button