یەكێتی پۆستەكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە گۆڕان وەردەگرێتەوە

دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری كشانەوەی لە حكومەتدا, بەڵام تا ئێستا لە نێو حكومەتی محەلی سلێمانی ماوەتەوە, ئەگەر چی رێككەوتنی سیاسی خۆی لەگەڵ یەكێتی سڕكردووە, یەكێتیش دەلێت”لەسەر ئەو پرسە گقتوگۆ لەگەڵ گۆڕان دەكەین”. بەپێی زانیارییەكانی بەردەست ”
.
پێتر محەمەد عەلی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایگەیاندبوو:” بڕیاری گۆڕان بۆ سڕكردنی ڕێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی بڕیارێكی دروست بووە و لەو ماوەیەدا تەنانەت خاڵێكی ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ نەكراوە.

هەروەها گوتیشەتی، “ڕێككەوتنێك لە نزیكەی دوو ساڵدا هیچ خاڵێكی جێبەجێ نەكرێت، دیارە نیاز نییە بۆ جێبەجێكردنی، بۆیە ئەو بڕیارەی گۆڕان سڕكردنە نەك هەڵوەشاندنەوە و لەم بارودۆخەدا مادام جێبەجێ نەكرێت، پێویست ناكات كە بزووتنەوەكە خۆی پێوە سەرقاڵ بكات”.

لەبارەی ڕێككەوتنە خۆجێییەكەیان لەگەڵ یەكێتی، ئەندامەكەی جڤات گوتی، “ئەو ڕێككەوتنە وەك خۆیەتی و هیچ لایەكمان لاریمان لێی نییە، ئەو دوو ڕێككەوتنە جیاوازن و ئێمە پابەندین بە ڕێككەوتنە خۆجێییەكانەوە لەگەڵ یەكێتی”.

بەپێی ڕێككەوتنە سیاسییەكەی گۆڕان و یەكێتی، دەبوو فراكسیۆنەكانیان لە پەرلەمانەكانی عێراق و كوردستان، سەرجەم ئەنجوومەنی پارێزگاكان یەكیان بگرتایە و لە بڕیاری سیاسی و هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێز و لایەنەكانی تردا پرسیان بە یەكتر بكردایە، بەڵام ئەو ڕێككەوتنە هەر لەسەر كاغەز مایەوە.

خواكوڕك زانیویەتی كە لە نێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆچونێك هەیە كە پێویستە لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەی دەباشان لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕان یەكێتی رێككەوتننامەی پێكهێنانی حكومەتە محەلیەكانی سلێمانی و هەلەبجە لەگەڵ گۆڕان هەڵبوەشێنێتەوە. یان دەبێت گۆڕان ناچار بكرێت بە جێبەجێكردنی هەردوو رێككەوتنەكە.
هەروەها بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) لە گۆبوونەوەی داهاتووی نێوان گۆڕان و یەكێتی ئەم پرسەیان لەگەڵ تاوتوێبكات دوای وەگرتنی روونكردنەوە یەكێتی بڕیاری خۆی لەوبارەیەوە بدات”.
هەروەها سەرچاوەكەی گوتیشی یەكێتی بە فەرمی ئاگاداری گۆڕانی كردۆتەوە كە نا كرێت لە نێو حكومەتی خۆ جێی سلێمانی بن و وەك ئۆپۆزسیۆن كاربكەن لە سنورەكەدا, هەروەها پێیان راگەیێندراوە كە موزایدەی سیاسیی لە گۆڕان قبولناكەین كە لە سەر جەستەی یەكێتی دەیكات.
شایەنی باسە, گۆڕان و یەكێتی دوای حەوت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم لە ساڵی 2014دا، ڕێككەوتنێكی سیاسییان واژوو كرد بەوەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دوو ساڵ بە دوو ساڵ بەڕێوە ببەن و پۆستە كارگێڕییەكانیش لە نێوان خۆیاندا بەش بكەن.

Back to top button