دۆناڵد ترەمپ بڕیاری راگرتنی سەرجەم هاوکاریەکانی بۆ وڵاتێکی عەرەبی دەدات
رۆژنامه‌ی ئەلحه‌یاتی سعودی، لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كەوە، رووداوی داخستنی په‌یوه‌ندیه‌كی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و (مه‌حمود عه‌باس)ی سه‌رۆكی ئیداره‌ی فه‌ڵه‌ستینی بڵاوكرده‌وه، پێش بڕیاری داخستنی (رێکخراوی رزگاری فه‌ڵه‌ستین) له واشنتۆن و ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ پێش وتاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به (مه‌حمود عه‌باس)ـه‌وه ده‌كات بۆ ئەوەی پێی رابگەیەنێت، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شتێكی مێژووی پێشكه‌شی عەباس ده‌كات، عه‌باس ده‌پرسێت ده‌بێت گرنگی ئه‌و شته مێژووییه بۆ من چی بێت؟ ده‌سته‌به‌جێ تره‌مپ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی به‌سه‌ردا داده‌خاته‌وه‌و بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاو ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌ركرد.
ئاشکرایشکردووە: پاش ئەو بڕیارانە فەرمانی کردووە بە بڕینی هاوکاریەکان و لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادار کردۆتەوە، رێکخراوی رزگاری فەلەستینیشی قەدەغە کردووە.