عوسمان بایده‌میر ئازادكرا
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو عوسمان بایده‌میری په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌په‌رله‌مانی توركیا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئازادكرا.
پاش وه‌رگرتنی وته‌كانی له‌لایه‌ن دادگای شرناخه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئازادكرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
ماڵپه‌ڕی میزۆپۆتامیای نزیك له‌هه‌ده‌په ئه‌وه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی عوسمان بایده‌میر له‌سه‌ر داوای دادگای شرنا‌خ بووه، ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسای خۆپیشاندان.
له‌ساڵی ڕابردووش‌دا به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، عوسمان بایده‌میر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.