چەند قسەیەكی كۆسرەت رەسوڵ پێش دەركردنی بەیاننامەكەی ناوەندی بڕیار ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
 
سەرچاوەیەك لەزار ئەرسەڵان بایز چەند قسەیەكی ئاشكرا كردووە و رایگەیاندووە لە كۆبوونەوەی ناوەندی بڕیار كۆسرەت رەسوڵ گوتوویەتی، ته‌نها وه‌ك ڕێزێك و له‌به‌ر خاتری مام جه‌لال هه‌تا ئێستا بێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردووه‌، هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د هیچ نه‌ما به‌رانبه‌ر به‌ ئێمه‌ نه‌یكات!!!
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە كۆسرەت رەسوڵ گوتوویەتی ته‌نانه‌ت ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی بۆ دژایه‌تی من و دكتۆر به‌هه‌رم به‌كار ده‌هێنا، زیاتر له‌ ١٣ ساڵه‌ هۆبه‌یه‌كی تایبه‌ت و نهێنییان كردۆته‌وه‌ له‌ناوو ده‌زگای زانیاری به‌ناوی (هۆبه‌ی كۆسره‌ت و به‌رهه‌م) بۆ دژایه‌تی و چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر من و دكتۆر به‌رهه‌م، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ته‌نها مه‌رحه‌بای من و به‌رهه‌می كردبێت له‌لایه‌ن (لاهور شێخ جه‌نگی)ییه‌وه‌ یان نه‌قڵ كراوه‌ یان فه‌سڵ كراوه‌ به‌ڵكو هه‌ندێك جاریش تومه‌تی جۆراوجۆر و دروستكراو دراوه‌ته‌وه‌ پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها مه‌رحه‌بایه‌ك یان وێنه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ گرتووه‌.
كادیر و ئه‌ندامانی ئه‌م حزبه‌ی ئێمه‌ نه‌مان یان سه‌فه‌ریان كردووه‌ بۆ خارج، یان له‌ماڵه‌وه‌ دانیشتون و وازیان هێناوه‌، یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نه‌ماوون و چونه‌ته‌ هه‌ولێر و دهۆك چونكه‌ به‌حه‌قیقه‌ت له‌وێ بێ ترس و هه‌ست به‌ ئه‌مان و ئارامی ده‌كه‌ن.
 
هەروەها ئەو سەرچاوەیە كە لەزاری ئەرسەڵان بایز گواستوویەتیەوە دەلێت كۆسرەت لەكۆتای قسەكانی دا گوتوویەتی، نابێت ئێمه‌ هه‌تا سه‌ر ئه‌مه‌ قبوڵ بكه‌ین.
Back to top button