لاهور جه‌نگی نه‌یتوانی گرتووخانه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بفرۆشێت

شه‌وی رابردوو، له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هێزێكی سه‌ر به‌دژه تیرۆری یه‌كێتی ویستوویانه گروتووخانه‌كه بۆ به‌غدا بگوازنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر دا هێزێكی پێشمه‌رگه كه وا بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌ر به كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لیه، رێگریان له هێزه‌كه‌ی دژه تیرۆر كردووه، به‌مه‌ش شه‌ڕ بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له‌نێوانیاندا روویداوه و بریندار و كوژراو هه‌یه”.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوو شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه روویداوه، شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چه‌كداری سه‌ر به گۆڕان و عه‌بدولڵای كوێخا موباره‌ك بووه، شه‌رێكی تریش له‌گه‌ڵ فه‌وجی تایبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بووه، كه رێگری كردووه له گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی گرتووخانه‌كه، بۆ به‌غدا”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له میانی شه‌ره‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵدا، كه دونێ شه‌و روویداوه، كوژراو دوو بریندار هه‌یه، كه كوژراوه‌كه” ئامۆزای عەبدوڵڵای كوێخا موبارەكی ئه‌ندامی جڤاتی گۆڕان بووه، دوو كه‌سی تریش بریندار بوونه”.
له‌و باره‌یه‌وه، ئامانج جومعە ڕۆژنامەنوس پۆستێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كردۆته‌وه، له پۆسته‌كه‌ی دا ده‌نووسێـ”دوای ئەوەی درەنگانی ئەمشەو هێزێکی چەکدار هەڵیکوتایە سەر زیندانی قەڵای چەمچەماڵ کەلەژێر دەستی پۆلیسی عێراقدایە ، بەوتەی زیاندانیکراوێک هێزەکە لیوای سێی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بووه و لەئێستادا زیندانەکەی لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە.
ئه‌م رۆژنامه‌نووسه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو زیندانیه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه، كه زیندانیه‌كان خۆشحاڵ بوونه بەهاتنی ئەو هێزە چونکی ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایان بەرپرسانی زیندانەکەوە فریودراوین و پێیان وتین کە 15ی1ی2018 دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی سوسێ هەر لەسنوری قەزای چەمچەماڵ بەڵام دواتر زانیمان کەدەیانگوازنەوە بۆ زیندانیەکی سنوری بەغداد .
سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌شلێـ” ئێمە لەژووەوەبووین گوێمان لە تەقەیەکی زۆری دۆشکەو بیکێسی و کلاشنکۆف بوو دواتر بینیمان زیندانەکە کەوتە ژێ دەستی هێزێکی ترەوە کەجلوبەرگی سەربازیان لەبەرەو بە کوردی قسەدەکەن و پێمانوایە هێزەکە لیوای سێی تایبەتی جێگری سکرتێری گشتی ی.ن.ک کاک کۆسرەتە.