یه‌كێتی و گۆڕان رێگری سه‌ره‌كین له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان

وابریاره تا مانگی نیسانی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن هه‌رێمی كوردستان بكرێت كه واده‌یه‌كه له‌لایان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌روان ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌نێوان ” حكومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمسیۆن” بكرێت، بۆ دوابریاری له‌و باره‌یه‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانێك یه‌كێتی، زانا عه‌بدولره‌حمان، رایده‌گه‌ێنێت”پەرلەمانی كوردستان بۆ دوو خول تەمەنی خۆی درێژكردووەتەوە، لە دوای ئەو دوو خولە كە دەكاتە مانگی 10 و 11 ئەمساڵ، تا ئەوكات دەرفەتێكمان لە پێشە، ھەر لەخۆمانەوە وادەكەمان درێژنەكردووەتەوە، ھەم بۆ ئەوەی بەو گرژی و ئاڵۆزییەی نێوماڵی كورد نەچینە نێو ھەڵبژاردنەوە، ھەم ئەو تێبینیانەی لە تۆماری دەنگدەران ھەیە پاك بكرێتەوە، بۆیە باشترە كە لە مانگی 11 ھەڵبژاردن بكرێت له‌و باره‌یه‌وه، په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان” ئومێد حه‌مه عه‌لی” ده‌لێـ “ئێمە دەمانەوێت بە لیستێكی پاكی دەنگدەرانەوە ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و ئامادەسازی بكرێت و ھەڵبژاردنێكی پاك و نەزیر ئەنجامبدرێت بۆچوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و باره‌یه‌وه ده‌خرێته روو شوكریه شێخان، په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه ده‌لێـ”پێمانوایە دەبوایە ھەڵبژاردن لە مانگی ئەیلوولی رابردوو لەگەڵ ریفراندۆم بە یەك پڕۆسە بكرابوایە، چونكە دەنگدەر بۆ چوارساڵ دەنگی بە ئێمەداوە، بۆیە ماوە درێژكردنەوەمان بە باش نەزانی”.
بۆچوونی پارتیش له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌لایان شوان شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان خرایه روو و ده‌لێـ”ناكرێ ئێمە لە دەنگی خەڵكی كوردستان بترسین، ھەڵبژاردن سەنگی مەحەكە، بۆ ئەوەی خەڵك نوێنەری خۆی ھەڵبژێرێت، بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان”.