فۆرن پۆلیسی ئەمریکی: بارزانی وازی له‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ناهێنێت

له‌ راپۆرتێكی دا گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئەمریکی كه‌ له‌ژماری رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 18ی 1ی 2018 بڵاو كراوته‌وه‌، باس له‌خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات، ئاماژە بەوە دەدات، کە باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی کورد بیگرێتە بەر و بگات بە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی ئەوەیە، پشت بەھێزە دەرەکییەکان نەبەستێت و لەسەر لەنوێ دەست بەھەوڵەکانی بکاتەوە، ئەوەش بە دووبارە وەبەرھێنان لەو دامەزراوانە بکاتەوە کە پشتیوانی لە دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەکەن و پارێزگاری لێ دەکەن”.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا گۆڤاری قۆرن پۆلیسی دا ده‌شنووسێـ” پشتکردنی ھێزە دەرەکییەکان و کێشە سیاسییە نێوخۆییەکان، کوردی خستووەتە دۆخێکی ترسناکەوە، ھەروەھا نووسیویەتی: “ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھاوپەیمانەکانی لە وەڵامی پشتبەستنیان بەکورد لەشەڕی دژ بە داعش و تیرۆر، پشتیان لە کورد کرد و ئەو ھەماھەنگییەیان نەکرد بە پشتیوانیی سەربازیی و دیپلۆماتیی درێژخایەن، بۆیە پشتیوانییان لە دەوڵەتی سەربەخۆی کورد نەکرد، لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە ناکۆکییەکانی گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات (گرووپی 16ی ئۆکتۆبەر) لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، لەوبارەیەوە نووسیویەتی: “گروپەکەی نێو یەکێتی خۆیان ڕادەستی بەغدا کرد و ھێزەکانیان لە کەرکووک کشاندەوە”.

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاشکرای کردووە: “سەرباری تەسلیمبوونی ئەو گرووپەی نێو یەکێتیی، بەڵام مەسعود بارزانی، سوورە لەسەر ھەڵوێستی خۆی و لە گوتارێکیدا ڕای گەیاند، ئەگەر یەکیتی سەربەخۆیی کوردستانی ناوێت، لە ھەولێر و دھۆک و ناوچە کوردستانییەکان، دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕادەگەیەنین”.

Back to top button