ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی توركیا بارودۆخی سه‌خته و پێشڕه‌وی نه‌كردووه
پاش 12 رۆژ له شه‌ڕ و به‌رگری له عفرین، له ئێستادا سوپای توركیا نه‌یتوانیوه پێشڕه‌وی بكات و تووشی بارودۆخێكی سه‌خت بووه و به‌رپرسى ئاسايشى نيشتيمانى و سه‌ربازى ئه‌مريكاش له‌و باره‌وه هۆشداری ده‌داته توركیا.”
له‌و باره‌وه سايتى (ۆرڵد تۆپ)ى هه‌واڵيى ئه‌مريكا، له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندوه.” كه به‌رپرسى ئاسايشى نيشتيمانى و سه‌ربازى ئه‌مريكا گوتوویه‌تی.” كه سوپای توركيا له ره‌وشێكى سه‌ختدايه، به‌ڵام پێويسته سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر كۆتايهێنان به داعش چڕ بكرێنه‌وه”.
(دانا وايت) گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) رايگه‌ياندوه “ئێمه به توركيامان گوتووه.” كه ده‌مانه‌وێت ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كه‌يان سنوور دار بێت، توركيا ته‌نيا ئه‌ندامى ناتۆيه كه چالاكى دژ به ده‌وڵه‌ت له ناو سنووره‌كانيدا هه‌يه، ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵى هاوكار بووينه بۆ له‌ناوبردنى هه‌ندێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه”.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن ئه‌وه‌شی باسكردووه.” كه نيگهرانيهك له باره‌ى واده‌ى ئه‌م ئۆپراسيۆنه‌ى توركياوه له ئارادايه، هێرشه ئاسمانييه‌كانى ره‌نگه ببنه هۆى درووستبوونى مه‌ترسى بۆ سه‌ر گيانى هێزه ئه‌مريكييه‌كان له ناوچه‌كه‌دا”.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه.”كه ئه‌مريكا به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه پێويسته هه‌موو سه‌رنج و بايهخدانێك له‌سه‌ر شكستپێهێنانى يه‌كجاره‌كى داعش بێت له سووريا”.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه دوازده‌هه‌م رۆژييه‌وه، له هه‌ردوو لا زیان هه‌یه به‌ڵام سوپای توركیا زیاتر زیانی به‌ركه‌وتوه و تا ئێستاش نه‌یتوانیوه پێشڕه‌وی بكات، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی هێزێكی زۆر له تانك و زریپۆش و فرۆكه‌ی سه‌ربازی و به سه‌دان هه‌زا ئه‌رتشی زه‌مینی.