نرخی نه‌وت دابه‌زی و ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌دایه‌

ئەمڕۆ چوار شه‌مه‌ 31/1/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 68 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ31ی 1ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 68 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد

Back to top button