وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ كوردستان 70% كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ركردوه

له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق كه له دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر،درووست بوو و له ئێستاشدا به هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌كان رووه و چاره‌سه‌ر هه‌نگاو ده‌نێن.”
له‌و باره‌وه، (عه‌بدولجه‌بار لعێبی) وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه.” له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر 70%ی كێشه نه‌وتییه‌كان كردووه.
لعێبی, وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له میانی دیدارێكدا له چاتهام هاوسی بریتانی، رایگه‌یاندووه.” حكومه‌تی عێراق له كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤوس له سویسڕا له‌گه‌ڵ بارزانی گفتوگۆیان كردووه، تا راده‌یه‌كی باش به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه نه‌وتییه‌كان هه‌نگاویان ناوه.”
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له‌سه‌ر 70%ی كیشه نه‌وتییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته لێكگه‌یشتن، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه كێشه‌ی كه‌ركووك و خورمه‌ڵه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی عێراق داوای لە حكومه‌تی كوردستان كردووه، كه كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه راده‌ست بكات، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكردووه‌ته‌وه، له باره‌ی كه‌ركووكیشه‌وه، به‌غدا رازی بووه به‌وه‌ی روسنفه‌تی رووسی كە له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی هه‌یه و بی پی بریتانی كه له‌گه‌ڵ به‌غدا گریبه‌ستی هه‌یه، پێكه‌وه له كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك كاربكه‌ن.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” له پاش خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه باڵێكی نێو لایه‌نێكی سیاسی بوون به چاوساغ و خاكی كوردستانیان فرۆشت به حه‌شدی شه‌عبی و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردن و 51% خاكی كوردستانیان ته‌سلیم به دوژمن كرد، ئه‌م كێشانه روویدا.”