میدیاكانی ئه‌ردۆگان و په‌كه‌كه هه‌ڵمه‌تێكیان دژی پارتی و بارزانیان ده‌ست پێكردووه

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه میدیاكانی ئه‌ردۆگان و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی عه‌فرین ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی دژی پارتی و بارزانی چاودێرانی سیاسیش ده‌لێـن” بوونی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌میدیایی ئه‌ردۆگان و په‌كه‌كه په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه”.
بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه میدیاكانی توركیایی سه‌ر به ئه‌ردۆگان و پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه) ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی دژی پارتی و بارزانی، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پارتی كرێكارانی كوردستان به‌بیانووی رێگری له چه‌ند گه‌نجێك له دێگه‌ڵه هه‌ڵمه‌تی میدیایی دژی پارتیان ده‌ست پێكردووه، میدیاكانی توركیاش به بیانووی هاوكاری پارتی بۆ عه‌فرین دژایه‌تی پارتی و بارزانی ده‌كه‌ن”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه بوونی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له سێ رۆژی رابردوو له‌لایان میدیاكانی توركیا كه سه‌ر به ئه‌ردۆگانه و میدیاكانی په‌كه‌كه په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، ده‌شلێن، بیانووی په‌كه‌كه بۆ هێرشی میدیایی بۆ سه‌ر پارتی رێگریه‌كانی پارتیه له چه‌ند گه‌نجێك كه گوایه ده‌چن بۆ عه‌فرین به رێپێوان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یر نه‌خشه‌ی عه‌فرین بكه‌یت، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك و نیوه عه‌فرین ئابلوقه دراوه، به هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و سوپای سوریایی ئازاد، هیچ ده‌ره‌چه‌یه‌ك نیه بۆ چوونه ناو عه‌فرین، كه‌وایه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی په‌كه‌كه ئامانجی تری هه‌یه ئه‌ویش هاوهه‌ڵوێستی توركیا له‌مه‌ر پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌ی پارتی له عه‌فرین”.