نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بزانه چی ده‌لێت
رۆژی چوارشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، دوایی كۆبوونه‌وه‌كه نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند” لە کۆبوونەوەکەدا وادەی هەڵبژاردن دیارینەکرا، بەڵام دوای راوێژ لەگەڵ لایەنەکان وادەکە دیاریدەکرێت. لەبارەی مووچەش رایگەیاند هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە بۆ هەولێر نەنێردراوە.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ” نێچیرڤان بارزانی” گوتیشی “ئەمڕۆ لەگەڵ پەرلەمان و کۆمیسیۆن کۆبوونەوەمان هەبوو. پێکەوە هەرسێ لا باسی وادەی هەڵبژاردنمان کرد، لەم کۆبوونەوەیەدا رۆژەکە دیارینەکرا، بەڵام ئەمە پێویستی بە راوێژ هەیە، لایەنە سیاسییەکان دوای ئەو کۆبوونەوەیە بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان راوێژ دەکەن، هەروەها زیاتر گوتی: “کۆمیسیۆن راپۆرتی خۆی پێشکەشکرد لەبارەی ئەو هەنگاوانەی هەتا ئێستا ناویانە بۆ ئەو مەبەستە، پەرلەمان باسی بابەتی یاسایی کرد و حکومەتیش باسی ئەو ئامادەکارییانەی کرد کە پێویستن بۆ ئەو بابەتە، بڕیاردرا لەگەڵ لایەنەکان قسە بکەن و دوای ئەوە رۆژی هەڵبژاردن دیاری‌بکرێت”. هەر پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان گوتیشی: “باسی ئەوە نەکراوە چ بکرێت، باس لەوە دەکرێت لەگەڵ لایەنەکان قسە بکرێت و وادەکە دیاری‌بکرێت”.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كاندا نێچیرڤان بارزانی له‌وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به گرفتی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن گوتیشی “من ئەوەی تێیگەیشتم گرفتێکی وا نییە، ئەمڕۆ هەموومان دانیشتبووین، گرفتێکی وا نییە، هەندێک مەسەلەی تەکنیکی هەن دەبێت چارەسەربکرێن و شت بکرێت، بەڵام گرفتێکی وام نەبینی، سەبارەت بە 250 ملیار دینارەکە و ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: “هیچ پارەیەک نەهاتووە، شتێک باسکرا، بانکی ناوەندی عێراق لقیان لە هەولێر هەیە و پارەیان خستووەتە سەر حیسابەکەی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەک لە بەغدا بۆ مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان نەهاتووە”.