عهلی عهونی :بەداخەوە پەکەکە و میدیاکانی نزیک لەو حزبە، بانگەشەکانیشیان بۆ کوردایەتی ڕاست نییە

عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: “ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان کوردانە بیردەکەینەوە، بەڵام بەداخەوە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و میدیاکانی نزیک لەو حزبە، بانگەشەکانیشیان بۆ کوردایەتی ڕاست نییە”.
ئهو ئەندامهی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگهیاند: “پەکەکە و لایەنگرانیان زیاتر حزبایەتی دەکەن وەک لە کوردایەتی، ئێستا بە ھۆی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، خەڵک وایدەزانی پەکەکە ئاگر لە باکووری کوردستان دژی سوپای تورکیا دەکاتەوە و ھەموو شتێکی بەرامبەر بەو سوپایە دەکا، بەڵام نەیکرد“.
ههروهها ( عهلی عهونی ) جەختی کردەوە، سەرانی پەکەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دەوڵەتی نەتەوەییان ناوێت، ”دڵنیام ئەگەر ئێستا دۆخی رۆژئاوای کوردستان بەتەواوەتی لە دەستیان بوایە، بەئەمانەتەوە ڕادەستی حکوومەتی سووریایان دەکردەوە”.
لای خۆشیهوه (ئاسۆ کەریم) نووسەر و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دهڵێت: “ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمەڕ ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین ھەڵوێستێکی واقیعییانەیە، ئەویش لە سەر زاری ڕێزدار بارزانی کە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەوان نیگەرانن لەو شەڕە و دەیانەوێت ئەو شەڕە زوو کۆتایی پێ بێت، چونکە شەڕ چارەسەری ھیچ کێشەیەک ناکات و ئەوە تورکیایە پەلاماری عەفرین دەدات، کەواتە جەنابی بارزانی رووی دەمی لە تورکیایە”.