لەسەر شەڕی بودجە و داواكردنی مافەكانی كورد پەرلەمانی عێراق 3 پەرلەمانتاری كوردی سزادا
دوای ئەوەی سێ پەرلەمانتاری كورد لە كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دووەمی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2018 ناڕەزایەتیان دەربڕی و هەستانەوە سەرپێ, ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەر سێ پەرلەمانتاری كورد، مەسعود حەیدەر، شاخەوان عەبدوڵا و سیروان عەبدوڵای بە ھەڵپەساردنی ئەندامێتییان بۆ ماوەی 15 رۆژ و بڕینی موچەكانیان و سڕینەوەی وتەكانیان لە كۆبوونەوەكەی دووشەممە سزادا.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە دەست (خواكوڕك) كەوتووە، سزادانی ئەو پەرلەمانتارانەش لەدوای دەربڕینی ناڕەزایی بوو لەبەرامبەر پڕۆژەی بودجەی گشتی ئەمساڵ، كە رەچاوی پشكی كوردی تێدانەكراوە و فراكسیۆنەكانی دیكەی شیعە و بەشێك لە سوننەكان نیازی تێپەراندنی پڕۆژەكەیان ھەیە.
بەگوێرەی نووسراوكە كە واژۆی سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەرە، هەر یەكە لە (مەسعوود حەیدەر، سیروان سیرینی، شاخەوان عەبدوڵڵا) بەتۆمەتی تێكدانی سیستمی پەرلەمان و پێشێلكاری لە رەفتاری پەرلەمانتار و پەكخستنی كارەكانی پەرلەمان تۆمەتبار كراون و سزادراون”.
لە نووسراوەكەدا هاتووە “بۆ پاراستنی شكۆی پەرلەمان و رێزگرتنی سەرۆكایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەن بڕیارەكه دراوە”.
مەسعوود حەیدەر، پەرلەمانتاری گۆڕان لەبارەی بڕیارەكەوە گوتوویەتی: “بریارێكی تاكە كەسییە و پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە”.