عێراق به‌س له سێ ساڵی رابردوودا 25 ملیار دۆلاری قه‌رز كردووه
عێراق به‌رده‌وامه له قه‌رز كردن و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌لێت، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا عێراق 25 ملیار دۆلار قەرزی كردووە و هیچ بڕە پارەیەكیشی لەو قەرزانە نەداوە بە هەرێمی كوردستان و ده‌شلێـ”ئەو زانیارییانەی كە ئێمە هەمانە زیاتر لە 25 ملیار دۆلار قەرز دراوە بە عێراق تا ئێستاش پێدانی قەرز بە عێراق بەردەوامە”.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌لێـ” من دەمەوێت بیڵێم كە گەلی عێراق ئاگایان لە وردەكاریی ئەو قەرزانە نییە و نازانن حكوومەتەكەیان بۆچی قەرزی زۆر وەردەگرێت و وڵاتەكەیان تووشی چ قەرزارییەک دەكات، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”داوام لە دەستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە بانگهێشتی نوێنەرانی حكوومەت بكەن بۆ ئەوەی لەبەردەم پەرلەماندا چۆنیەتیی ئەو قەرزەی كە دەیكەن روونی بكەنەوە و پێویستە نوێنەرانی گەل ئاگاداری كارەكانی حكوومەت بن كە بە چ شێوەیەك قەرز وەردەگرێت، بەداخەوە سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بە هیچ شێوەیەك ئەو داوایەی ئێمەی جێبەجێ نەكردووە”.
هه‌روه‌ها نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی ده‌شلێـ” ئەو قەرزانەی كە عێراق كردوویەتی لە دوای ساڵی 2015ەوە بڕی 25 ملیار دۆلارە، لەنێو ئەو قەرزانەی كە دراوە بە عێراق بە هیچ شێوەیەك هیچ بڕە پارەیەكی لێ نەدراوە بە هەرێمی كوردستان، هەروەها گەیاندنی خزمەتگوازریش هەموو پارێزگاكانی عێراقی گرتووەتەوە و پێشینەش دراوە بە پارێزگاكانی باشوری عێراق، بەڵام پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لێ بێبەش كراوە.