بزانه ئاڵا تاڵه‌بانی له‌كوێ خۆی كاندید ده‌كات بۆ په‌رله‌مانی عێراق
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاڵا تاڵه‌بانی له لیستی خۆی كاندید ناكات بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئاڵا تاڵه‌بانییش كه ناسراوه به ئاڵا ئه‌سه‌دی له‌ماوه‌ی رابردوو بێ ئهمهڵ بووه له كاندید بوونی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ر لیستی یه‌كێتی، بۆیه بریاری داوه وه‌ك كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ خۆی كاندید بكات”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له یه‌كێتی نیتشمانی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و لێدوانه شه‌رمه‌زار كه‌ره‌كانی ئاڵا ئه‌سه‌دی یه‌كێتی یه‌كڵایی كردۆته‌وه، كه ناوبراو كاندید نه‌كات بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه هات كه ئاڵا ئه‌سه‌دی چه‌ندین جار سه‌ردانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و كۆسره‌ت ره‌سوڵی و بافل تاڵه‌بانی كردووه، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه هه‌وڵه‌كانی بۆ جارێكی تر كاندید بوونه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانی عێراق، بۆیه ناوبراو گوتوویه‌تی كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیش كاندیدی نه‌كات، خۆی وه‌ك كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆی بۆ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵده‌بژێرێت”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی ناوبراو وابریاره وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ له به‌غدا خۆی هه‌ڵبژێرێت و ده‌یه‌وێت وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ده‌نگی عه‌ره‌به عێراقیه‌كان ببات، وه‌ك فراكسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق كار بكات، له‌ئێستاشدا ئاڵا ئه‌سه‌دی بێ ئهمهڵ بووه بۆیه له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر ده‌نگی به‌غدا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆی بچێته په‌رله‌مانی عێراق”.