دژە تیرۆری یەكێتی رێگری لە هاتنی دەرمانی تالاسیمیا دەكات لە بەغدا بۆ هەولێر
دوای ئەوەی وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بڕی پێویستی دەرمانی هەرێمی كوردستان كە لە %17 كەمتر نەبێت, لە بەرای كاروانی ناردنی دەرمان بۆهەرێمی كوردستان, چوار كامیۆن دەرمانی تایبەت بە نەخۆشیەكانی تالاسیما و شێرپەنجەو ئەو نەخۆشیانەی كە لە بازاڕ دەرمانەكانیان دەست ناكەوێت نارد, دژە تیرۆری یەكێتی لە بازگەی قەرەهەنجیر كەركووك رێگری لە هاتنە ناوەوەی دەرمانەكان كرد.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوە بە (خواكوڕك)ی راگەیاند:” رۆژی شەممە چوار كامیۆن دەرمانی پەیوەست بە نەخۆشیەكانی تالاسیما و شێرپەنجەو چەند جۆرێكی دەرمان كە ماوەیەك لە مەو بەر لە نەخۆشخانەكان كەم ببو, لە لایەن وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاری لەسەر درا بۆ هەرێمی كوردستان دابینبكرێت, یەكەم كاروان دەبوایە رۆژی شەممە بگاتە وەزارەتی تەندورستی هەرێمی كوردستان.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” رۆژی شەممە كاتژمێر (3)دوا نیوەڕ هێزێكی دژە تیرۆری یەكێتی لە بازگەی قەرەهەنجیر كەركووك, رێگریان لە هاتنی دەرمانەكان بۆ هەرێمی كوردستان گرت, وەك كاردانەوەیەك لە بەرامبەر داخستنی رێگای هەولێر – كەركووك لە لایەن پێشمەرگەوە.
سەرچاوەكە گوتیشی:” ئێستا دەرمانەكان كە لە چوار كامیۆن پێكهاتووە لە نێو بینایەیی پارێزگای كەركووك وەستێنراون, دژە تیرۆری یەكێتی رێگا نادات بگاتە نەخۆشخانەكانی كوردستان لە كاتێكدا هەزار كەس لە نەخۆشخانەكانی كوردستان بەدەست نەخۆشیەكانی تالاسیمیاو شێرپەنجە و چەند نەخۆشیەكی دیكە وەك نەخۆشی دەگمەن ناو دەبرێن دەنالێنن.