كێشە لە نێوان كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی دروستدەبێت
لەسەر پێكهێنانی بەرەی ئیسلامیەكان كێشە لەنێوان كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی دروستدەبێت و یەكگرتووش كۆمەڵی ئیسلامی بە هۆكاری یەكنەگرتنەوەی ئیسلامیەكان دادەنێت.
(عوسمان كاروانی )ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی، ڕایگەیاند: “هەوڵەكان بۆ دروستكردنی بەرەی هاوبەشی لایەنە ئیسلامییەكان، هەنگاوی باشی بڕیوە و یەكێك لە ئامانجەكانیشمان، دروستكردنی لیستی هاوبەشە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێم بە بەشداری سەرجەم كەسایەتی و رێكخراوو حزبە ئیسلامییەكان”.
هەروەها ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی ڕاشیگەیاند:” هەنگاوی باش نراوە بۆ دروستكردنی یەكڕیزی لایەنە ئیسلامیەكان، بەڵام بەداخەوە هەرجارێك هەنگاوێك دەچینە پێشەوە (كۆمەڵی ئیسلامی) كێشە دروست دەكات و دەبێتە لەمپەر لە بەردەم یەكگرتنەوەكەدا”.