نێچیرڤان بارزانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێوهزیرهكهی یه‌كگرتووی قبوڵكرد
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆپیه‌ك ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان واژووی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له محەممەد قادر هاودیانی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و مەولوود باوەموراد، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەكالەت و غازی سەعید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری كۆچ و كۆچبەران كرد”.
به‌گوێره‌ی بهڵگهنامهكهی كه واژووی نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه”ئەو بەڕێزانە لەئەرك و فەرمانەكانی خۆیان بەردەوام دەبن تاوەكو وەزیرێكی دیكە لە شوێنیان دەدەمەزرێ یان كارەكانی بە وەزیرێكی دیكەی دەسپێردرێ بەوەكالەت”.
شایانی باسه ئه‌مه له‌كاتێكدایه “یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە 16-1-2018 لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كشایەوە” به‌ڵام وه‌زیره‌كانی هه‌ردوو حزب گۆڕان و كۆمه‌ڵ تاوه‌كو ئێستا له‌لایان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند نه‌كراوه، واتا تاوه‌كو ئێستا وه‌زیری هه‌ردوو حزبه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له حكومه‌ت دان”.