كورد فشاری نێوده‌ڵه‌تی له‌سه‌ر عه‌بادی دروست ده‌كات
(ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید) په‌رله‌مانتاری كورد و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند:” به‌مه‌به‌ستی گوشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی كورد له یاسای بودجه‌ی 2018، په‌یوه‌ندیمان به‌سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌و ئه‌مریكییه‌كانمان ئاگادار كردۆته‌وه، كه حكومه‌تی به‌غدا خۆی له‌داواكاری كورد ده‌دزێته‌وه، بۆیه عه‌بادی فشارێكی زۆری بۆ دروست بووه”.
سه‌باره‌ت به‌و لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان عه‌بادی و نوێنه‌رانی كورد بۆ تاوتوێكردنی خواسته‌كانی كورد له پرۆژه‌یاسای بودجه (ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید) گوتی: سه‌ره‌تا بڕیاردرا له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی كۆببینه‌وه، به‌ڵام ئێمه داوامانكرد له‌گه‌ڵ (نه‌وفل حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوسینگه‌ی عه‌بادی كۆبوونه‌وه بكه‌ین، چونكه بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق هیچ بڕیارێكی به‌ده‌ست نییه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوسینگه‌ی عه‌بادی به‌ده‌سته راستی عه‌بادی داده‌نرێت و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ری هه‌یه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كرا.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، به‌غدا ئاماده نییه مه‌رجه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌ڵه‌تی جێبه‌جێ بكات، كه داوایكردووه نزیكه‌ی 10 ترلیۆن دینار له بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكات.