زوبێر عوسمان: سەركردایەتی یەكێتی نەیتوانی رۆژی كۆنگرە دیار بكات
زوبێرعوسمان، جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ڕایگهیاند: “وەك ئەنجوومەنی ناوەند پێشتر جەختمان كردبووەوە كە تا مانگی 2 ئەمساڵ واتا ئەم مانگە، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاری بەستنی كۆنگرە بدات، بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی سەركردایەتی نەیتوانی ئەو بڕیارە بدات”.
جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ڕاشیگهیاند: “لە كۆبوونەوەی دوێنێیدا ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی بڕیاریدا 15 ئەم مانگە بانگێشتی جێگری سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بكات، بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەیەكی ھاوبەشدا تاوتوێی دۆخی یەكێتی بكەین و رۆژی كۆنگرە دیار بكەین”.
رونیشیكردهوه : “ئێمە رامانوایە رۆژی ئەنجامدانی كۆنگرە لە مانگی ئاداری داھاتووبێت و پێش ھاتنی جەژنی نەورۆز كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت”.