ناتانیاهۆ: لە ئێران دەدەین

 
لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنگرەی میونشن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لە ئێران کرد و ڕایگەیاند کە لەمەولا جگە لە هێزە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا ڕاستەوخۆ لە بنکە سەربازی و هەواڵگریەكانی ئێرانیش دەدەن.
 
هەر لە وتارەکەدا ناتانیاهۆ ئێرانی وەک دوژمنی هەموو دنیا ناساند و بە سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناودێری کرد.
 
ناکۆکی و ململانێی نێوان هەردوو وڵات گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و چاودێرانی دۆخی سوریا پێشبینی بەریەککەوتنی ئێران و ئیسرائیل دەکەن لە سەر خاکی سووریا.
Back to top button