روسیا: ئەمریکا بە نیازی دروست کردنی دەوڵەتی کوردستانه

 
بە پێی بەڵگەنامەیەک کە ئاڕاستەی کۆشکی کرملن کراوە ئاماژە بە نیازی ئەمریکیەکان کراوە بەوەی کە لە هەوڵی درووستکردنی دەوڵەتێکدان بۆ کورد و لە ئێستاشدا کار لەسەر دابەشکردنی دەوڵەتی سوریا دەکات.
 
لەو بەڵگەنامەی ڕوسیا هاتووە کە ئەمریکا بە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە ڕۆژھەڵاتی سوریا و دامەزراندنی بنکەی سەربازی نیەتی دابەشکردنی سوریای هەیە و ئەوەش بە دیدی ڕوسیا پێچەوانەی بڕیاری ٢٢٥٥ نێونەتەوەییە کە داوای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات.
 
لەو ڕوەوە ڕوسیا کەوتۆتە جوڵەی خێرا و هاوکاریکردنی هێزەکانی سوریا تا هەرچی زووترە کۆنترۆڵی تەواوی وڵات بکاتەوە.
Back to top button