جنێوفرۆشه‌كانی نه‌وشێروان له‌لایان هه‌ڤال ئه‌بوبكر ئاراسته كرابوون بۆ سوكایه‌تی كردن به نه‌وزاد هادی

سێ جنێوفرۆشی نه‌وشێروان مسته‌فا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پارێزگاری هه‌ولێر و جنێو سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن، دواییش تۆماری ده‌كه‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوایی خۆی دا هێنا، له نوێترین زانیاری دا هۆكاری زاینینی واده‌ی سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ برۆكسل، له‌لایان هه‌ڤال ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی پێان گوتراوه، گومانیش ده‌كرێت هه‌ر ئه‌و پارێزگایه ئه‌و سێ جنێو فرۆشه‌ی هێنابن بۆ جنێودان به پارێزگاری هه‌ولێر”.
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی كه هه‌ولێر جنێوه‌كه‌ی نه‌وشێروان كه گوتی هه‌ولێر گونده، كرده یه‌كێك له شاره هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه، له‌ناو گۆڕاندا هه‌وڵی لێدانی ده‌درێت، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوه‌تی فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوون له برۆكسڵی پایته‌ختی به‌لجیكا، به‌ڵام جارێكی تر جنێوفرۆشه‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا كه تاوه‌كو ئێستا سیاسه‌تی لای ئه‌وان جنێودانه به خوشك و دایكی و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، له‌لایان هه‌ڤال به‌بوبكر ئاراسته كرابوون، هه‌ر ئه‌ویش واده‌ی سه‌ردانی نه‌وزاد هادی ئاشكرا كردبوو”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌و جنێو فرۆشانه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا پێكهاتبوون له ڕەنجدەر گڕاوی، هەڵسووڕاوی گۆڕان لە بەلجیکا کە لەبەردەم پەرلەمانی ئەورووپا، قسەی نەشیاوی بە نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر گوت، ماوەی دوو ڕۆژە لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانییە لە بەلجیکا بووه، پاش سوكایه‌تی و هێرش كردنه سه‌ر پارێزگاری هه‌ولێر و هه‌وڵی تۆماركردنی ڤیدیۆشی داوه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌م سێ جنێوفرۆشه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و لەدەرەوەی یاساکانی بەلجیکا، دوای ئەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، کاتی سەردانەکەی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێری بۆ ناو بارەگای پەرلەمانی ئەورووپا پێ گوتوون، چوونەتە شوێنەکە و جنێو و قسەی نەشیاویان ئاراستە کردووە تۆماریشیان كردووه و بڵاویان كردۆته‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی نیگەران بوون و ڕەخنەیان ئاراستەی کردووە کە دوو ڕۆژە لەگەڵ ئەو کەسانە دایە و ئاگاداری ئەو ڕووداوە بووە، ناكرێت پۆستی حكومی به‌كار بهێنێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ لێدان له‌كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان”.
رۆژی پێنج شه‌ممه، سێ جنێو فرۆشی نه‌وشێروان مسته‌فا لەبەردەم بارەگای پەرلەمانی ئەورووپا، قسەی نەشیاویان ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرد، بەو هۆیەوە لەلایەن دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا وەڵام درانەوە و دواتر مشتومڕی زیاتر دروست بوو”.