فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ هۆشداری ده‌دات و رۆژنامه‌یه‌كی سعودیش ده‌لێت داعش كه‌ركووك داگیرده‌كات

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ هۆشداری  ده‌دات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌سنووری كه‌ركووك هێزه‌كانی خۆیان ڕێكخستۆته‌وه‌، چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجام داوه‌، رۆژنامه‌یه‌كی سعودیش باس له‌ جموجۆڵه‌كانی داعش ده‌كات له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك به‌پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی عێراق، بڵاوی كردبوویه‌وه‌ كه‌ كه‌ركووك مه‌ترسی داگیركردنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشی له‌سه‌ره‌”.

جێگری پێشووی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوایی كه‌ركووك “لیوا حه‌مه‌ رێگر” له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌” كه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی ڕۆژانه‌ به‌ده‌ستیان ده‌گات، چه‌كدارانی داعش له‌ ڕیاز، حه‌ویجه‌ و سنووری كه‌ركووك، هێزه‌كانی خۆیان ڕێكخستۆته‌وه‌ و چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجام داوه‌ و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” كه‌ به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌ی كه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامی ده‌دات، هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هاوكاری چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه‌، شه‌وانه‌ش له‌ سنووره‌كانی كه‌ركووك به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ عێراقییه‌كان، داعش جموجۆڵه‌كانی زیاتر كردووه‌”.

هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد،كه‌ شاری كه‌ركووك، یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌وان و هه‌مووكات مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌ داعش هێرشی بكاته‌ سه‌ر، هه‌روها ده‌شلێـ”به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركووك داگیر كراوه‌، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها سوپای عێراق كه‌ ڕۆژانه‌ سته‌م له‌ كورد ده‌كات.

 شایانی باسه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ رێكخستنه‌ نهێنیه‌كانی داعش جارێكی تر خۆیان له‌ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌ و كه‌ركووك رێكخستۆته‌وه‌، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقیه‌كان، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجام داوه‌”.
Back to top button