ئێران شەڕی جیهانی راگەیاند

خواكوڕك
لە ڤیدیۆیەكدا كە لەهەموو كەناڵەكانی ناوەخۆی ئێران پەخش كراوە، ئێران ئیعلانی جەنگی جیهانی دەكات و لە نمایشێكیشدا بە بۆنەی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، نمایشی مووشەكی ئێس 300ی كرد.
میدیاكانی ئێران ئیعلانی شەڕی جیهانیان كردوو و لە میدیاكاندا ناوەخۆی ئێران جگە لەوەی نزیكەی 35 ساڵە دروشمی مەرگی ئیسرائیل بەرز كراوەتەوە، ئەمرۆ هەنگاوی دووەمی لەو دژایەتیە ناو ئێران ناو، داوای ئامادە باشی ئێرانیان بۆ جەنگی جیهانی راگەیاند.
هەر لەسەر ئەو هەرەشە و گورەشانەی ئێران، لە یادی هەشت ساڵی شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا نمایشی سەربازی ئەنجامداو لەو نمایشەدا مووشەكی ئێس 300ی رووسی ئیعلان كرد.
ئەمە چەندین جارە لەماوەی ئەم ساڵەدا ئێران نمایشی سەربازی ئەنجام دەداتو لەماوەی 4 مانگی رابردوودا 5 جۆر موشەكی نوێی تاقیكردوەتەوە.