روونكردنەوەیەكی لە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەبارەی دوابڕیاری عێراق
دوای ئەوەی ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بڕیاری دا بە درێژكردنەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی فرۆِكەخانەكانی نێودەولًەتی هەولێرو سلێمانی, بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەبارەی دوابڕیاری حكوومەتی عێراق بە راگرتنی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی هەولێر و سلێمانی، روونكردنەوە دەدات.
تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاندووە، كە حكوومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سێ مانگی دیكە درێژ كردووەتەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاو كراوەكان، رۆژی دووشەممە 26/2/2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی كردووە تا رۆژی 31/5/2018، هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی، نەكرێنەوە.
پێشتر چاودێران باسیان لەوە كردبوو، كە حەیدەر عەبادی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان وەك كارتێك لە هەڵبژاردنەكان بەكار دەهێنێت و دەیەوێ زۆرترین دەنگی دژەكورد لە عێراق، بەدەست بهێنێت.
بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەموو شارەكانی ئەو وڵاتە و هەرێمی كوردستان، ئەنجام بدرێت.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017، كە تێیدا زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی كوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، حكوومەتی عێراق چەندین سزا و گەمارۆی بەسەر گەلی كوردستاندا سەپاند، لەوانە؛ داخستنی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی ھەولێر و سلێمانی و بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی كوردستان بە تەواوی.