(پێشمەرگە) دەچێتە كۆنگریسی ئەمریكی
لەم هەفتەیەدا فیلمێك كە لەدەرهێنانی هونەرمەندی فەڕەنسی (بیرنارهینری لیڤی)ـیە و باس لە قارەمانێتی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات، لە كۆنگریسی ئەمریكی نمایش دەكرێت.
بڕیارە كاتژمێر 7:00ی ئیوارەی ڕۆژی سێشەممە 6ی ئاداری 2018، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێس و سیاسەتمەدارە ئەمریكییەكان، فیلمەكە، نمایش بكرێت.
فیلمەكە باس لە قارەمانێتی هێزەكانی پێشمەرگە دژ بە چەكدارانی داعش دەكات و دەرهێنەرە فەڕەنسییەكە لە كوردستان كاری لەسەر كردووە.
پێشتر ئەو فیلمە لە هۆڵەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 28/ 11/ 2017 نمایش كرا و لە فێستیڤاڵی ‹كان›ی سینەماییش لە ساڵی ڕابردوو، بەشداری پێكرا.
بیرنار لیڤی، بیرمەند و فەیلەسووف دەرهێنەرە و لە جووەكانی فەڕەنسایە، یەكێكە لەو كەسایەتییە جیهانییانەی بەبەردەوامی پشتیوانیی لە گەلی كورد و مافەكانی و سەربەخۆیی كوردستان، دەكات.