شاخه‌وان عه‌بدوڵا چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد له‌به‌غدا ئاشكرا ده‌كات

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراف له‌ لێدوانێكی دا چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد له‌ نێو فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، كه‌ ئاماده‌ له‌سه‌ر دوو كیلۆ تاماته‌ لێدوان بده‌ن به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌راندنی بودجه‌دا بێده‌نگ بوونه‌”.

عه‌بدوڵا هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” هه‌ندێك فراكسیۆنی كوردستانی به‌ به‌رنامه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئەوەی پەرلەمانتارانیان لە عێراق دژی کوردستان قسە بکەن و ده‌شلێـ” هەندێک فراکسیۆنی کوردستانی ئەگەر ئەندامەکەی لە بەغدا کوردایەتی بکات، دەری دەکات و سزای دەدات، ئەگەریش لە دژی کورد قسە بکات، پاداشتی دەکات”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی پارتی ده‌شلێـ”ئەوان خەڵکیان ناردووەتە بەغدا بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان، بەڵگەش ئەوەیە کە چوار ڕۆژە یاسای بودجە بەبێ ڕەزامەندیی کورد تێپەڕێندراوە، هەندێک پەرلەمانتار کە تەنانەت لەسەر دوو کیلۆ تەماتەی هەرێمی کوردستان دێنە وەڵام، هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە، هۆکاری ئەو بێدەنگییەشیانی ئاشکرا ده‌كات و ده‌شلێـ” سەرشۆڕن، چونکە لە عێراق پارەیان بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و ناتوانن قسە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بکەن”.

هه‌روه‌ها له‌كۆتایشدا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، کە ئەو پەرلەمانتارانە، وەک سیاسەتی حزبەکانیان، ئەگەر لە دژی کورد قسە نەکەن، سزا دەدرێن. دەشڵێت:بەڵگەمان هەیە هەر پەرلەمانتارێکیان لە قازانجی کوردستان قسەی نەکردبێ، دووبارە کاندیدی کردووەتەوە”.

Back to top button