حشد بۆ یه‌كێتی له‌كه‌ركووك مزایهدهش نابێت بكه‌ن به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌نه‌ورۆز
میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌باره‌ی نیازێكی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك له رۆژانی نه‌ورۆز كه بریار بووه بۆ مزایه‌ده كردن بۆنه‌ی نه‌ورۆز به ئاڵای كوردستان بكه‌نه‌وه، هۆشداری ده‌دات، ده‌لێت بۆ مزایهدهش ئاڵای كوردستان نابێت هه‌ڵبكرێت له رۆژانی نه‌ورۆز له‌كه‌ركووك”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، گروپی چه‌كدارانی میلیشیاكانی “عصائب اهل الحق” له‌كه‌ركووك هۆشداری ده‌داته یه‌كێتی و مه‌ڵه‌ندی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، كه بۆ مزایهدهش رێگا ناده‌ن، ئاڵای كوردستان له‌رۆژانی نه‌ورۆز له‌م شاره‌دا هه‌ڵبكرێت، ده‌شلێـ، نووسینه‌گه‌ی كه‌ركووكی ئه‌م گروپه میلیشیایه، نووسراوێكی ئاراسته‌ی مه‌ڵبه‌ند له‌و باره‌یه‌وه كردووه”.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی به خواكوڕك گوت، نووسراوه‌كه‌ی ئه‌م گروپه میلیشیایه بۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی به‌واژووی كه‌سێكه به‌ناوی “الحاج أبو صافی” به‌رپرسی نووسینگه‌كه‌ی كه‌ركووكی ئه‌و میلیشیایه‌یه، داواشی كردووه جگه له‌وه‌ی رێگا نادات، بۆ مزایهدهش ئالای كوردستان له‌رۆژی نه‌ورۆز هه‌ڵبكات هاوكات داواشی له‌یه‌كێتی كردووه هاوكاریان بێت له رێگری كردن له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان”.
هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌ی رێگری كردووه له‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌رۆژانی نه‌ورۆز دا ئاڵای كوردستان بۆ مزایهدهش هه‌ڵبكات، هاوكات داوایهكیشی كردووه كه هاوكاریان بێت له‌رێگری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه كه وابریار بووه رۆژی 20ی مانگ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له كه‌ركووك ساز بكرێت”.