گۆڕان: فواد مهعسووم بووكه شوشهی دهستی دوو خوشكهكهیه
ئهندامێكی جڤاتی گشتی گۆڕان لهبارهی فواد مهعسووم و بوونی بهسهرۆك كۆمار دهلێـ”بەپێی دەستووری عێراق، دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری عێراق سنووردار کراون، بە جۆرێک دەسەڵاتەکانی زیاتر پڕۆتۆکۆڵی و تەشریفاتییە، بەڵام عێراق بۆ خۆی وڵاتێکی تائیفی و مەزھەبییە و بێگومان پێکھاتە شیعەکان زیاتر پابەندن بە مەرجەعییەتەوە، لەو نێواندەشدا پێکھاتەی سوننە خۆیان بە غەدرلێکراو و تێکشکاو دەزانن، دواجار سەرۆک کۆمار لە وڵاتێکی تائیفی دایە، نەک لە وڵاتێکی دیموکراسی، بۆیە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار پڕۆتۆکۆڵییە، ئەوەشی نەشاردەوە کە دکتۆر فواد مەعسوم، پیاوێکی لاوازە و گرجوگۆڵ نییە و پیاوێکی فەقیر و بەئەدەبە”.
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان له لێدوانێكی میدیایی دا رایگهیاندووه”مام جەلال، توانیویەتی بەسەر ھەموو قەیران و تەکەتولاتەکانی عێراقدا زاڵ بێت، بۆیە ھەموو لایەک پابەندی بڕیارەکانی تاڵەبانی بوون، بەڵام بێگومان فواد مەعسوم ئەو سەلیقەی مام جەلالی نەبووە، ههروها دهشلێـ”ھەموو کەسێک دەیزانی فواد مەعسووم لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق سەرکەتوو نابێت، چونکە لەبری ئەو، کەسی باشتر و کارامەتر ھەیە، بەڵام بەرژەوەندیی سیاسی وای کردووە کە ماڵی مام جەلال، فواد مەعسووم بکەن بە سەرۆک کۆماری عێراق”.
ئهو ئهندامهی جڤاتی گشتی گۆڕان زیاتر لهسهر بێ ههڵوێستی هیچ ههڵوێستێكی باشی فواد مهعسووم دهلێـ”لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی کە فواد مەعسووم کراوە بە سەرۆک کۆماری عێراق، ھیچ شتێکی باشم لێی نەبینیوە”.