دادوەرێكی ئافرەت :دوای ٢٧ ساڵ له پیشه‌ی پارێزه‌ری بۆم ده‌ركه‌وت یاسا هەمووی درۆیە

له چاوپیكه‌وتنێكدا له گۆڤاری ژن مەگەزین حاكم ناز سه‌رۆكی پێشوی داواكاری گشتی سلێمانی دەڵێت : “ئه‌وەی بینیم یاسا نووسراوێكه به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن پاره و ده‌سه‌ڵات ده‌پارێزێت له‌سه‌ر حسابی هه‌ژار، یاسا بۆ هه‌ژار زۆر جوان جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره یاسا بوونی نییه”.
هەروەها سه‌رۆكی پێشوی داواكاری گشتی سلێمانی دەشلێت:”له مانگی ٧ ی ٢٠١٤ ئه‌و رۆژه‌ی له دادگا هاتمه ده‌ره‌وه كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌م هه‌بوو، پڕبوو له كتێبی یاسایی، پاسه‌وان و كارگوزاره‌كان لێیان پرسیم چی له كتێبه‌كان بكه‌ین؟ منیش پێم وتن ده‌توانن هه‌مووی بسووتێنن، چونكه بڕوام به هیچ شتێك نه‌ماوه، دوای ٢٧ ساڵ له پیشه‌ی پارێزه‌ری بۆم ده‌ركه‌وت یاسا هەمووی درۆیە “.
حاكم ناز ده‌ڵێت :” یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه بڕیارمدا واز له كاره‌كه‌م بهێنم پێشێلكردنی یاسا بوو ، كه‌به‌راستی بێ ئومێدی كردم له‌وه‌ی كه ئیتر هیچ بروایه‌كم به یاسا بمێنێت ،پێشێلكردنی یاسا‌و ئه‌وه‌ی له نێو یاسادا بینم هیچی بۆ نه‌هێشتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له گه‌رانه‌وه بكه‌مه‌وه “.