حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ڵامێكی توند ئاڕاسته‌ی فواد مه‌عسوم ده‌كات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ باره‌ی ره‌دكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی عێراق له‌ لایه‌ن فواد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانی عێراقی، له‌ واڵی خۆی بە توندی وەڵامی سەرۆک کۆمار دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، ”بۆ کەس نییە“ بودجە رابگرێت.”

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) له‌و باره‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ چاوەڕێ دەکەن وێنەیەکی واژۆکراوی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018 بنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران.

له‌ نووسینكه‌ی عه‌بادی ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ عه‌بادی وه‌ڵامێكی توند ئاڕاسته‌ی (فوئاد مەعسوم)ی سه‌رۆككۆماری عێراق كردووه‌ و  نووسیویه‌تی.” كه‌ هیچ کەسێک مافی نییە بودجەی گشتیی وڵات دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان، رابگرێت“.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” كه‌ رۆژی سێ شەممە 13/3/2018، میدیا عێراقییەکان رایانگه‌یاندبوو.”  کە فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق یاسای بودجەی گشتیی عێراقی بۆ ساڵی 2018 رەت کردووەتەوە و گەڕاندوویەتییەوە پەرلەمان، هه‌ر له‌ هه‌مان رۆژدا زۆر لایه‌ن و كه‌سایه‌تی عێراقی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شیوه‌كان پێیان گوتووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت مه‌حاڵه‌ و ناكرێت.

Back to top button