ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی : به‌غداد ئه‌وه‌ی ناردویه‌تی ئه‌ركه‌و ناكرێت بیكاته‌ پیاوه‌تی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن

 
ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: “نابێت حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر سازش بۆ به‌غدا بكات، چونكه‌ حكومه‌تی عیراق ناچاره‌و ئه‌ركه‌ له‌سه‌ری كه‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، ئه‌وه‌شی ناردویه‌تی هاوكاریی نییه‌ ئه‌ركه‌ له‌سه‌ری، ناكرێت بیكاته‌ پیاوه‌تی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، یاخود كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی تا له‌پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌”.
 
سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه‌ دێت، ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی گووتی:”هه‌رێم پێشوه‌خت نه‌وتی فرۆشتوه‌، ماوه‌یه‌كیشی ده‌وێت تا بتوانێت ئه‌و قه‌رزانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامی وه‌رگرتنی پاره‌ی پێشوه‌خت وه‌ریگرتوه‌”.
 
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان داواده‌كات “تا هه‌رێم قه‌رزه‌كانی ده‌داته‌وه‌ به‌غدا موچه‌ی كۆی فه‌رمابنه‌ران ڕه‌وانه‌ بكات، حكومه‌تی عیراق تۆمه‌تباره‌ له‌و دۆخه‌، چونكه‌ هه‌رێم ناچاربوه‌ به‌و جۆره‌ نه‌وت بفرۆشێت تا موچه‌ دابین بكات”.
Back to top button