نوێنه‌ری یه‌كێتی له توركیا نامه‌یه‌كی ترسناك ئاڕاسته‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كات.

نوێنەری یەكێتی لە ئەنكەرە پاش لێدوانەكانی توركیا دەربارەی یەكێتیی و ھاوكاریكردنی پەكەكە نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت.” دۆخه‌كه ترسناكه بۆ یه‌كێتی و داوا له كۆسرەت رەسووڵ و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەكات بێنە دەنگ.”
له‌و باره‌وه، (بەهرۆز گەڵاڵی) نوێنەری یەکێتی لە ئەنکەرە لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی هەریەک لە کۆسرەت ڕەسول عەلی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و سەرکردایەتی حزبەکەی کردووە،ده‌نوسێت. “كه هاوپێچ بەشێکی لێدوانی ئەمڕۆی وەزیری دەرەوەی توركیاتان بۆ دەنێرم كە بەئاشكرا دەڵێ یەکێتی دەعمی پەكەكە دەكات، بیرتان بێ ئەو لێدوانە زۆر ترسناكە، ئەمەش ئەنجامی لێدوانی هەندێ كە سی ناو یەكێتییە كە كامێرای تەلەڤزیۆن دەبینن خۆیان و بەرژەوەندی یەكێتیی و ئەو ناوچەیەی یەكێتی لە بیردەكەن، باسی هێز ناردن بۆ عەفرین دەكەن”.
گەڵاڵی لە نامەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو. “لێدوانتان نە دابایە، فەرموو گەر هێزتان هەیە بۆ ناینێرن بۆ عەفرین؟ هەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاوێشتنە.! بۆ ماڵی كورد و یەکێتی بەس بە قسە وێران دەكەن، كەستان لە مام جەلال بە قوەتترنین، بە حەیاتی خۆی لێدوانی وای نەداوە بڵی من هێز دەنێرم بۆ بەرانبەر جەیشی فڵانە وڵات”.
نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی باس له‌وه‌شده‌كات.” كه یەكێتی گوتەبیژی خۆی هەیە، ئیتر ئەو پاشا گەردانییە چییە؟ با بەس بێت، گەر دڵمان بۆ كورد و یەكێتی دەسووتێ! با واز لە قسە و لێدوانی نەگونجاو بێنین و یەكێتی ناو یەكێتی بەهێزبكەینەوە و هەوڵی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە كانمان بدەینەوە، هەم لەگەڵ بەغدا و هەمیش لەگەڵ توركیا و ئیران”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نكه‌ره پاش ئه‌وه دێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند.” كه گه‌شتی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی، له توركیاوه ته‌نها بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌بێت و بڕیاره‌كه‌یان فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ناگرێته‌وه و گوتی: “هێزی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه هاوكاری تیرۆریستان ده‌كه‌ن”.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه (به‌هرۆز گه‌ڵاڵی) نوێنه‌ری یه‌كێتی بوو له ئه‌نكه‌ره و به‌هۆی ده‌ستگیركردنی سێ ئه‌ندامی هه‌واڵگری توركیا له قه‌زای دوكان، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، له توركیا ده‌ركرا و ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.