ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ت هه‌یه‌ گوڵه‌ به‌رۆژه‌ بخۆ.!

گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌ یه‌كێكه‌ له‌و گوڵانه‌ی كه‌ زۆرترین تۆوی تێدایه‌ كه‌ سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، وه‌ زۆر به‌ ئاسانیش ده‌توانی به‌ده‌ستی بهێنی، و كۆمه‌ڵێك سودی زۆر گرنگی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ.”

‌سوودەکانی خواردنی گوڵه‌ به‌رۆژه‌ كه‌ زۆر پێویسته‌ بیزانن و سودی لێ وه‌ربگرن بریتین له‌:-

1-زۆرر بەسوودە بۆ قژ و ئێسك.

2-ئەگەر دەتەوێت لەنەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە پارێزراوبیت ڕۆژانە بڕێك گوڵەبەڕۆژە بخۆ.

3-زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە چونكە دەبێتە هۆی زیادبونی ڕێژەی خوێن.

4-ڕیگری دەكات لە كلۆربونی ددان.

5-ڕێژەی كۆلیسترۆلی زیان بەخشی ناوخوێن دادەبەزێنێت.

6-بۆ ئافرەتی دوگیان زۆر بەسوودە چونكە بڕێكی باش ترشی فۆلیك لەپێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش بەسوودە بۆ ئافرەتی دوگیان و منداڵەكەی ناوسكی.

7-لەناو گوڵەبەڕۆژا ڤیتامین (A,D,E ) هەیە ئەمەش بۆ گەشەی جەستە و جوانكردنی پێست و ڕێگری كردن لە پیربونی پێشوەختی پێست و ددان و ئێسك زۆر بەسوودە.

8-ڕێگری دەكات لە ئەستوور بوونی ملولەكانی خوێن بەهۆی چەوری ناو خوێنەوە.

9-ئەم چەرەسە میز پێكەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی میزەڵدانیان هەیە.

10-زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن، چونكە ڕێگری دەكات لە توشبوون بە شێرپەنجەی سی.
بەلام زۆر خواردنی لە یەک کاتدا خراپە هه‌روه‌ها گوڵه‌ به‌رۆژه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێز كردنی هه‌ستی بینین و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ هه‌ستیاری كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها نینۆكه‌كان به‌هێز ده‌كات و ناهێڵێت توشی شكان ببن.

Back to top button