دواین زانیاری لهبارهی چۆنیهتی دهستكاری كردنی مووچهی مووچهخۆڕانی كوردستان
پاش ئهوهی پارتی دیموكراتی كوردستان بریاری كهمكردنهوهی پاشهكهوتی مووچهی دا، حكومهتی ههرێمی كوردستان، سیستمی كۆنی پاشەكەوت هەڵوەشێنرایەوەو سیستمی نوێی پەسەند كرد، و بەپێی سیستمە نوێیەكە، تاوەكو 400هەزار دینار هیچ پاشەكەوتێك لەموچە ناكرێت، رێژەی پاشەكەوتیش لەنێوان (10% بۆ 30%)دایە”.
ئەوەی خوارەوەش بڕی لێبڕینە لە موچەی 400هەزار بەرەو سەر:
– 400 بۆ 499 هەزار دینار بڕی 10% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
– 500 بۆ 599 هەزار دینار بڕی 15% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
– 600 بۆ 699 هەزار دینار رێژەی 16% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
– 700 بۆ 799 هەزار دینار رێژەی 17% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
– 800 بۆ 899 هەزار دینار رێژەی 18% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
– 900 بۆ 999 دینار رێژەی 20% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.
– یەك ملیۆن بۆ یەك ملیۆن 499 هەزار دینار رێژەی 23% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
– یەك ملیۆن و 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن و 999 هەزار دینار رێژەی 25% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.
– 2 ملیۆن بۆ 3 ملیۆن دینار رێژەی 30% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان كەسوكاری شەهیدان و زیندانی سیاسی و خانەنشینان لەمەودا هەموو مانگێك موچە وەردەگرن، بەبێ ئەوەی پاشەكەوت لەموچەكەیان بكرێت.