محه‌مه‌د بن سه‌لمان پێشبینی هه‌ڵگیرسانی شهر له‌نێوان ئێران و سعودیه ده‌كات
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه هۆشداری ده‌دات: “ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی له خۆدوورخستنه‌وه له ململانێی سه‌ربازی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، پێشبینی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، كه بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 ساڵ بخایه‌نێت”.
ئه‌م قسانه‌ی بن سه‌لمان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئه‌مه‌ریكی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته هاتوون و دووپاتیكرده‌وه: “پێویسته له‌وه‌دا سه‌ركه‌وین كه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌لاوه بنێین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی سه‌ركه‌وتوو بین، ئه‌وا بژارده‌ی دووه‌م هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان سعوودیه و ئێرانه، كه به‌لایه‌نی كه‌م 10 تا 15 ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت”.
شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه داواشی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ناوچه‌كه‌دا، سزای زیاتر به‌سه‌ر تاران‌دا بسه‌پێنێت و گوتی: “بۆ فشار خستنه سه‌ر رژێمی ئێران، پێویسته سزای زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنرێن”.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌فته‌ی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چاوی به محه‌مه‌د بن سه‌لمان كه‌وتبوو و، له‌و كاته‌وه تره‌مپ چه‌ندین جار هۆشداری ئه‌وه‌یداوه، ئه‌گه‌ره‌كان زۆر نزیكن له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 بكشێته‌وه، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌وروپا فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر واشنتۆن زیاتر كردووه، بۆئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێت.
پێشتریش شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له لێدوانه‌كانیدا به به‌رده‌وامی حكوومه‌تی ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه هه‌میشه هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆی، به‌بێ ترس له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌فتار بكات و هه‌میشه جه‌ختی كردۆته‌وه، پێویسته رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌ڵوه‌شێته‌وه و رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ تاران ئیمزا بكرێت، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به ئێران نه‌دات چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت.