ناتانیاهۆ:ئێران سپۆنسەری سەرەکی تیرۆرە لە جیهاندا
ئێران سپۆنسەری سەرەکی تیرۆرە لە جیهاندا ئهمه وتهی (بنیامین ناتانیاهو) سەرۆک وەزیری ئیسڕائیله و داوادهكات بەرەیەکی هاوبەش پێک بهێنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران.
لە میانەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیاندا بۆ ئیسڕائیللە دەستپێکی کۆبوونەوەکەیدا سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ڕایگهیاند: ” دەبێت بەرپەرچی تیرۆر و تیرۆریستان بدەینەوە لە هەر کوێیەک بن و دەبێت بەرەنگاری ئەو ڕژێمانە ببینەوە کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن لە هەر شوێنێک بن.”
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگهیاند :” ڕژێمی سەرەکی پشتیوانیکەر لە تیرۆر لە جیهان و ناوچەکەدا ئێرانە و دەبێت دوژمنکارییە بەرفراوانەکانی ئێران ڕابگرین و دڵنیا ببینەوە لەوەی ئێران چەکی ناوەکی بەدەست نەهێنێت.”
هەروەها ناتانیاهو سەرەخۆشی لە فەڕەنسا کردووتی ” لەگەڵ ئێوەدا دەگرین بۆ لەدەستدانی ڕۆحی فەڕەنسییە بێتاوانەکان و پاڵەوانی ڕاستەقینە پاڵەوانی مرۆڤایەتیە نەک تەنها پاڵەوانی فەڕەنسا.” ئەوەش لە ئاماژەیەکدا بۆ کۆلۆنێڵ ئارنۆ بلترام کە چووە شوێنی دیلێک و لەلایەن تیرۆریستەکەوە کوژرا.
ههروهها لای خۆیهوه وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا (ژان ئیڤ لۆدغیان) وتی:شەڕی فەڕەنسا و ئیسڕائیل دژی تیرۆر هاوبەشە.