وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و گۆڕان خیانه‌تیان له بارزانی كرد
له وتارێكی دا بۆ خه‌ڵكی ئامه‌د، وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغلو، له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هاوكاری ناوه‌خۆی كوردستان بۆ هێزه‌كانی” حشدی شه‌عبی و سوپای عێراق و سوپای قودسی ئێرانی” بۆ سه‌ر كه‌ركووك، رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و گۆران خیانه‌تیان كردوو هاوكاری سوپای عێراق و ئێرانیان كرد دژی بارزانی، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ش هاوكاری هه‌بوو، بۆ هێرشكردنه سه‌ر بارزانی”.
مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌نجانی ئامه‌د گوتی، ئێمه دژی كورد نین ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزای كوردانمان نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو دژی ریفراندۆم بووین، ئێستا به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌ی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان، سوپای عێراق و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه كه‌وتۆته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.
مهوڵود چاوشئۆغلو هه‌روه‌ها گوتیشی له‌ناوه‌خۆی كوردستان” حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و گۆڕان” هاوكاری سوپای عێراقیان دا‌و، وایان له‌كورد هه‌رێمی كوردستان كرد، ئێران به‌ئێمه‌ی گوت با ئابلوقهكانمان زیاتر بكه‌ین له‌سه‌ر كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌ناویان ببه‌ین، به‌ڵام ئێمه گوتمان ” ئێمه دژی ریفراندۆمین نه‌ك خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه هیچ ئیجرائاتێكمان نه‌كرد دژی ئه‌وان، خۆشتان شایه‌دن ده‌رگامان هه‌ر كراوه بوو به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.