ئەوەی پارەی چەندین ساڵەی سلێمانی دەبات ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
پەیچێكی نزیك لەناوەندی بریار و نزیك لە كۆسرەت رەسوڵ بەناوی ” جەماوەری و لایانگرانی كاك كۆسرەت” پۆستێكی بەسپۆنسەرەوە بڵاو كردۆتەوە لە پۆستەكەدا فایلدارێكی ناو یەكێتی كە پەیچەكە دەلێت ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، كە ئاراس شێخ جەنگی تاڵەبانی بڕی سێ سەد و هەشتا ملیۆن دۆلاری لە بووجەی سلێمانی بردووە.
لە پۆستەكەدا كە لەژێر ناونیشانی ئەو ” ئەو دزە گەورە وەك خۆی بناسن” ئەو پەیچە بڵاوی كردۆتەوە، نوسیوویانە، لە بەشە پارەی یەکێتی کە لە ئاسیا سێل هەیەتی بڕەکەی سێ سەت و هەشتا ملیۆن دۆلارە بۆخۆی بردویەتی لە لوبنان ڕائەبوێرێ و بازرگانی پێ دەکات
لە ڕاستی دا ئەم پارە زۆرەیە هی یەکێتیە، دابوایە لە سنوری یەکێتی دابەش بکرابایە بەسەر پێشمەرگە ، مامۆستایان و فەرانبەران بەڵام بەداخەوە نەکرا،
هەر لە پۆستەكەدا هاتووە ئاراس شێخ جەنگی تاڵەبانی ئەو پارەیەی لەخەڵكی سلێمانی بردووە، ئێستا لە شارەكانی لوبنان دەیخوان، دەلێت پێویستە خەڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی پایتەختی ڕۆشەنبیری ئەمە قەبوڵ نەكەن لەو فایلەدارانەو و بەسەریان تێنەپەرێت.