عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا :دەبێ یەکێتی بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی

عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “ڕاستە بەرھەم ساڵح، لە یەکێتیی جیا بووەتەوە و قەوارەیەکی سیاسیی بۆ خۆی درووست کردووە، بەڵام ھیچ سەرکردەیەکی یەکێتی وازی نەھێناوە، بۆ ئەوەی پەیوەندیی بە قەوارەکەی بەرھەم ساڵحەوە بکات”.

ئه‌و ئەندامه‌ی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ڕاشیگەیاند:”من و مەحموود سەنگاوی و ھاوڕێکانمان ئەو یەکێتییە ڕەسەنەین کە لەپێناو خەڵک و بۆ بەدیھێنانی خۆشگوزەرانیی خەڵکی دروست بووە، ئێمە ئەو یەکێتییە نین کە خزمەت بە بەرژەوەندیی چەند کەسێک بکات، بۆیە دەبێ یەکێتی بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی و خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات.”

لەبارەی بەستنی کۆنگرەی یه‌كێتی، عەدنانی حەمەی مینا ده‌ڵێت :” یەکێتیی نیشتمانی حزبیکە ساڵانێکی زۆرە کۆنگرەی نەبەستووە، ھەرچەندە پێویستە ھەموو حزبێک کۆنگرە ببەستێت، بۆ ئەوەی کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات، ”بێگومان کۆنگرە بۆ ئەوە نییە ھەر کەسە و بە مەزاجی خۆی کۆنگرە بەکار بھێنێت”.

ده‌شلێت:”نازانم کێن ئەوانەی دژایەتیی فەرماندەکانی یەکێتی دەکەن، بەڵام ھەر کەسێک دژایەتیی ئێمە بکات، پێویستە ھۆکارەکانی ئاشکرا بکات، بەڵام ئەگەر دژایەتییەکە بۆ شتێکی تایبەتی بێت، ئەوەیان شتێکی دیکەیە و وەکوو عەرەب دەڵێت (لکل حادپ حدیپ)، واتە بۆ ھەر ڕووداوێک قسەیەکمان ھەیە”.

Back to top button