دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و فراكسیۆنی هه‌ده‌په له‌په‌رله‌مانی توركیا
ئه‌مرۆ 7ی 4ی 2018 شاندێكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی ئه‌م حزبه و په‌رله‌مانتار عوسمان بایده‌میر و فه‌له‌كناس ئوجا و ئیمام تاشچیئه‌ر و به‌ردان ئۆز تورك، گه‌یشتنه پایته‌خی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، سه‌رۆك بارزانی پێشوازی گه‌رمی له فراكسیۆنی هه‌ده‌په له‌په‌رله‌مانی توركیا كردووه، له پیرمان له‌گه‌ڵیان كۆبۆته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه”.
هه‌ر به‌گویره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی دواین ره‌وشی ناوه‌چه‌كه و دۆخی كورد له هه‌ڵومه‌رجی ئێستا و كێشه‌ی كورد له به‌شه‌كانی تری كوردستان بۆ شی كردوونه‌ته‌وه، رێنمایی له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كوردی خستۆته روو”.