وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشته‌یه‌كی دیكه‌ی مووچه‌ راگه‌یاند

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ دوو وه‌زاره‌ت، به‌ سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌”.

وه‌ك له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایدەگەینێت، سبەی یەك شەممە 8/4/2018، مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  لەگەڵ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت بە سیستەمی نوێی مووچە”.

شایانی باسه‌ له‌ كۆتایی مانگی رابردوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكاریكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی رایگه‌یاند و بڕیاریدا زۆرترین پاشه‌كه‌وت 30% بێت و كه‌مترینیش 10%.

Back to top button