عوسمان بایده‌میر باسی په‌رله‌مانی باكوری كوردستان ده‌كات

په‌رله‌مانتاری شاری روها له‌ فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا( عوسمان بایده‌میر) له‌ كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ رایگه‌یاند” كوردانی باكووری كوردستان مافی ئەوەیان هەیە پەرلەمانی تایبەت بەخۆیان هەبێت”.

عوسمان بایده‌میر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا هه‌روه‌ها گوتیشی” له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی ده‌شلێـ” ئەوان دەیانەوێت پەرلەمانی توركیا بەهی خۆی بزانێت، بەڵام ئەگەر ئەنقەرە رێگری لەوە بكات، ئەوە بەمافی خۆیان دەزانن، كورد لەباكووری كوردستان پەرلەمانی تایبەت بەخۆی هەبێت، له‌وێوه‌ موماره‌سه‌ی  دیموكراسی خۆی بكات”.

عوسمان بایده‌میر رۆژانی باس له‌ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد و مافه‌ ره‌واكانی كورد، له‌ توركیا بانگه‌شه‌ی ئازادی كورد ده‌كات، ئه‌م قسانه‌شی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناوبراو له‌لایان دادگای توركیا به‌ ساڵێك و پێنج مانگ به‌بیانووی بانگه‌شه‌ بۆ جیابوونه‌ی كورد سزا دراوه‌”.

شایانی باسه‌ دوێنی 7ی 4ی 2018 شاندێكی باڵای هه‌ده‌په‌، گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌وه‌”.

Back to top button