ئومێد خۆشناو : سبه‌ینێ دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی راویژكاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆن و لیژنه‌ی دارایی به‌ریوه ده‌چێت
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته گه‌ر به‌مه‌به‌ستی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و په‌سه‌ند كردنی پرۆژه یاسایی چاكسازی ،به‌ڵام تا ئێستا گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی ئاماده‌نین رێكه‌وتن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسایی چاكسازی و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن ، تاكه ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو پرسه‌كه بكه‌ن كه‌ره‌سته‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن .
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: ”سبەی دووەم کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لێژنەکانی دارایی و یاسایی ئەنجام دەدرێت، بەڵام لایەنی حکوومی بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکات، چونکە ئامانج لە کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە بۆ ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان، لەبەر ئەوەی ئێستا پەرلەمان لە وەرزی یاسا دانانی خۆیەتی“.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:” سێ گرووپ دژایەتی یاسای چاکسازییەکەیان کردووە، گروپێکی موزایەدەچی، گروپێکی زەرەرمەند کە بندیوار یان پلە باڵا بوون، گرووپی سێیەمیش شەقام و خەلکە دڵسۆزەکەیە، ئێمە تەنیا ئیعتیبارمان بۆ تێبینی گرووپی سێیەم داناوە، دەشڵێت: ”پرسێکی گرنگە و لە کۆبوونەوەی سبەی هەوڵی گەڕانەوەی داهات دەدەین بۆ خەزێنەی دەوڵەت، تا بتوانین لە کاتی خۆی و بەدروستی و بەبێ پاشەکەوت مووچە بدرێت“.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت : “ئومێد دەکەین سبەی فراکسیۆنەکان بگەنە ئەنجامێک و بە ڕێککەوتن لێی دەربچین، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان بکرێت و یاساکە پەسەند بکرێت”.
سه‌باره‌ت به واژۆ نه‌كردنی هه‌ندێك ماده‌و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی :” تەنها گفتوگۆ لەسەر ئەو مادانە دەکرێ کە واژۆیان لەسەر نەکراوە، نەک مادەکانی دیکەی پرۆژە یاساکە، بۆیە بەدڵنیاییەوە خەڵک بەگشتیی و حکوومەت و فەرمانبەرانیش تێیدا سوودمەند دەبن“.