یه‌كێتی بۆچی هه‌شت به‌رپرسی حزبه‌كه‌ی له‌سنوری كه‌ركووك و گه‌رمیان و سۆران و دهۆك دوورخسته‌وه‌

به‌پێی نووسراوێك كه‌ به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بریاری دوورخستنه‌وه‌ی (8) به‌رپرسی حزبه‌كه‌ی له‌سنوری پارێزگای ( دهۆك و كه‌ركووك) ( سۆران و گه‌رمیان ) له‌ رێزی مه‌ڵبه‌نده‌كانی دوورخستۆته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئێستا بۆ لایانێكی تر كار ده‌كه‌ن”.

وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌”لەسەر رۆشنایی بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی رۆژی 1/4/2018 بە پشت بەستن بە خاڵەكانی (2، 3، 4، 6، 7)ی ماددەی 11ی پەیڕەوی ناوخۆ، بڕیارماندا بە دەركردنی ئەو ناوانەی لە خوارەوە لە ریزەكانی (ی . ن . ك) لەسەر ئەوەی كە دژی سیاسەتەكانی یەكێتی پەیوەندییان بە لایەنێكی دیكەوە كردووە، كار بۆ لیستێكی دیكە دەكەن”.

ئه‌و ناوانه‌ی كه‌ له‌ لیسته‌كه‌دا هاتوون بریتین له‌:..

1- عەلی مستەفا، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی رێكخستنی دھۆك

2- نایف سەعید عمان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی رێكخستنی دھۆك

3- عەبدوڵڵا عومەر عەبدوڵڵا، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی رێكخستنی دھۆك

4-ھسن عومەر عەبۆ ، كارگێڕی مەڵبەندی 4 ی رێكخستنی دھۆك

5- خالید حەسەن محەمەد (راپه‌ر)،  جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی رێكخستنی كه‌ركووك

6- لوقمان ئەحمەد عەباس (د. ئاكۆ)، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی رێكخستنی ھەولێر

7- عەلی كەریم قادر، ئەندامی كۆمیتەی رێكخستنی زانكۆ و پەیمانگاكانی مەڵبەندی 11ی گەرمیان

8- حسێن حەسەن حسێن (ھەڵۆ)، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 6ی رێكخستنی سۆران.

شایانی باسه‌، ژمارەیەك لەو ناوانەی لە لیستەكەدا ھاتوون، كاندیدن لە لیستی قەوارەیەكی دیكە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ھەروەھا بەشێكیشیان كار بۆ ھەمان لیست دەكەن.

ھ.م

Back to top button