به‌رپرسێكی تری باڵایی یه‌كێتی پێش ئه‌وه‌ی به‌زۆر ده‌ری كه‌ن هه‌ڵات
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشه‌كه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت له 26ی 3ی ئه‌مساڵ ئه‌م دهستهلهكاركێشانهوهیه پێشكه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كراوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به میدیاكانی سلێمانی راگه‌یاندووه، له‌تیف شێخ عومه‌ر له 26ی 3ی ئه‌مساڵ ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكهشهی یه‌كێتی كردووه، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، كه ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌ری بكات خۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات”.
میدیاكانی سلێمانی ئه‌وه‌شیان بڵاو كردۆته‌وه كه ناوبراو له مانگی حوزه‌یرانی 2017 وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌یه‌كێتی پێشكه‌ش كردووه به‌ڵام هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رێگری لێكردووه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ناوبراو نه‌خۆش ده‌كه‌وێت بۆ چاره‌سه‌ری ده‌چێته توركیا، به‌ڵام پاش گه‌رانه‌وه‌ی به‌سه‌ر لابردنی دا هاتۆته و كه‌سێكیان له‌جێگای ئه‌و داناوه”.