محموود سه‌نگاوی: هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار و هه‌ره‌شه‌ ده‌كات

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی مه‌حموود سه‌نگاوی، هێرشی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار و به‌شێك له‌ یه‌كێتی و ده‌لێـ”دۆخی ناو یەکێتی باش نییە، ئەویش بەهۆی هەندێک برادەری خۆمانەوە کە ڕۆژانە لێدوانی خراپ خراپ دەدەن، دەیانەوێت لایەنە سیاسییەکان بکەنە دوژمنمان، دەیانەوێت کێشەمان بۆ دروست بکەن، هەرچەندە ئێمە گەڕاوینەتەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بەڵام بەهۆی ئەو برادەرانەوە هێشتا ناتەباین، یەکێک لەوانە لێدوانەکەی مەلا بەختیارە بۆ دەنگی ئەمریکا لەسەر دکتۆر بەرهەم. بەرهەم تازە ڕۆیشتوە خوا حافیزی بێت، ئێمە نامانەوێت بەرهەم دوژمنمان بێت دەمانەوێت لە دوارۆژدا ببێتە دۆستمان، بەڵام ئەو برادەرە (مەلا بەختیار) بەو قسانەی لەسەر دکتۆر بەرهەم وا دەکات ئەویش لە دواڕۆژدا ببێتە دوژمنمان هەروەک حیزبەکانی تر”.

له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا محموود سه‌نگاوی هه‌روه‌ها  له‌باره‌ی لێژنه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر كادیران و به‌رپرسانی ناو  یه‌كێتی كه‌ ئێستا هاوسۆزن بۆ لایانه‌كانی تری جگه‌ له‌ یه‌كێتی ده‌لێـ”یەکێک لەو کەسانەی باس دەکرێت و ناوی دەهێنرێت منم، بەڵام ئەو کەسەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر من پێکدێنێت سەری باوکیشی لە تاشە بەردی دا لەبەرئەوەی من یەکێتیم و هیچ کەس و هێزێک ناتوانێت من لە یەکێتی دەربکات و هیچ بانگەشەم بۆ لیست و لایەنی تر نەکردوە، ئەگەر بانگەشە بۆ لیستی تر بکەم لە یەک کەس ناترسم جگە لەخوا لەخوار ئەوە حساب بۆ هیچ کەس ناکەم بێ منەتم هەمو تەمەنم لە پێشمەرگایەتی سەرف کردوە، ئێستاش کە قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم هەر پێشمەرگەم.

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”دیارە دکتۆر بەرهەم دەسلەکارکێشانەوەی خۆی نوسیوە و داوێتی بە مەکتەب سیاسی بەڵام ئەگەر ئەوانی تر بیانەوێت لیژنە لەسەر ئێمە دروست بکەن ئەوا ئێمە خۆمان لەوان زۆر بە یەکێتی تر دەزانین، من نایشارمەوە بەرهەم ساڵحم خۆش دەوێت و سەردانی دەکەم بەڵام من یەکێتیم و بڕوام بە ڕێبازی یەکێتی هەیەو بڕوام بەوە هەیە لەناو یەکێتی لەسەر ڕێبازی جەنابی مام جەلال خەبات بکەم و دژی هیچ لایەنێکی سیاسی نەبم بەڵکو بەپێچەوانەوە دۆستی هەمو لایەنەکانم لە باتی ئەو هێرشەی بۆ سەر لایەنی دیکە بیکەم بانگەشە بۆ لیست و کاندیدەکانی خۆم دەکەم”.
بەڵام مەحمود سەنگاوی لەوبارەیەوە وتویەتی”کاتی خۆی کە بزوتنەوەی گۆڕان دروست بو جەنابی مام جەلال لە ژیاندا بو، ڕێگەی نەدا ماڵ و موڵکی یەکێتیان لێوەرگرینەوە ئێمە کە لەوانمان وەرنەگرتوە ئێستا بۆ لەوانی تری وەرگرینەوە، ئەو کەسەش کە وای وت درۆ دەکات، دکتۆر بەرهەم لە سلێمانی لە خانویەک بو تەسلیمی یەکێتی کردەوە لە هەولێریش ئەگەر لە خانوی یەکێتی بێت دکتۆر بەرهەم و ئەو کەسانە بایی ئەوە خەباتیان لەناو یەکێتیدا کردوە کە ئەوەندەیان پێ بدرێت.”
هەروەها مەلا بەختیار ئۆباڵی شکستی ئابوری حکومەتی هەرێمی خستبوە ئەستۆی بەرهەم ساڵح و وتبوی”بناغەی شکستی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەم، ئەو کاتەی ئەو سەرۆکی حکومەت بو قەرزێکی زۆری هێنایە سەر ئەم حکومەتە، لە سەردەمی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی بەرهەم سەرمایەدار هەبوە نەک 100% بەڵکو 800% قازانجی کردوە، مەگەر ئەوە تەنها بازرگانانی مادەی هۆشبەر و قاچاغچی فرۆشتنی هێرۆین قازانج بەو ڕێژەیە بکات.”
بەڵام مەحمود سەنگاوی لە لێدوانەکەیدا ڕەتیکردۆتەوە حکومەتی هەرێم لە سەردەمی بەرهەم ساڵحدا توشی شکست بوبێت و وتویەتی”ئەو برادەرەی ئێمە تا تەپڵەسەری درۆی کرد، چونکە لە سەردەمی بەرهەم ساڵحدا خزمەتێکی زۆر بە کوردستان کراوە، بەدەست من نییە بڕۆ خەڵک بدوێنە بزانە چی دەڵێن لەسەر حکومەتەکەی دکتۆر بەرهەم، من حەزم دەکرد ئەم کابینانەی تریش خزمەتی خەڵکیان بکردایە تا ببوایە بە شانازی بۆ ئێمە، بەڵام ئەو سەردەمەی دکتۆر بەرهەم لە حکومەت خزمەتی خەڵکی کردوە یەکێتی بوە و دەبێتە شانازی بۆ یەکێتی.”
دەربارەی ئەوەی دروستبونی لیستەکەی بەرهەم ساڵح تا چەند کاریگەری لەسەر دەنگەکانی یەکێتی دەبێت؟ مەحمود سەنگاوی وتویەتی”بێگومان کاریگەری دەبێت، چونکە ئەو خەڵکانەی لایەنگری دکتۆر بەرهەمن، لە ئاسمانەوە نەهاتونەتە خوارەوە بەڵکو زۆربەی لایەنگرەکانی لە سنوری دەسەڵاتی یەکێتیدان، هه‌روه‌ها  جەختی کردۆتەوە، دکتۆر بەرهەم قەت کێشە نەبوە لەناو یەکێتیدا بەڵکو ئەو برادەرانەی ئێمە کێشە بون کە ئێستاش دەیانەوێت یەکێتی بچوک بکەنەوە…کێشەکانی یەکێتی هەموی لەسەر دەسەڵاتە هیچ کێشەیەکی فکریمان نییە”.
Back to top button